ئێران لە سەر سەکۆی سێهەمی ململانێی زۆرانی ئازادی لاوانی جیهان وەستا
ئاب 15, 2019 08:04 Asia/Tehran
تیمی ئێران بە دەستخستنی دوو میدالیای زێڕو زیوێک و برۆنزێک و 119 خاڵ گەییشتە پلەی سێهەمی ململانێی زۆرانی ئازادی لاوانی جیهان لە ئۆستۆنی.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، تیمی ئێران بە دەستخستنی دوو میدالیای زێڕو زیوێک و برۆنزێک و 119 خاڵ گەییشتە پلەی سێهەمی ململانێی زۆرانی ئازادی لاوانی جیهان لە ئۆستۆنی.
هەروەها لەم کێبەرکێیانەدا تیمی ڕووسیا بە 161 خاڵ بوو بە پاڵەوان و ئەمریکاش بە 120 خاڵ بووبە جێگری پاڵەوان.
ململانێی زۆرانی ئازادی پاڵەوانەتیی لاوانی جیهان بە ئامادە بوونی دە وڵات لە دوانزە هەتا چواردەی ئوت لە شاری (تالین)ی ئۆستۆنی بەرێوە برا.