کۆتایی ململانیی سەربازی جامی دەریا بە پاڵەوانەتی کۆماری ئازەربایجان
ئاب 15, 2019 15:52 Asia/Tehran
پێنجەمین خۆلی پێشبڕکیکانی ی سەربازی جامی دەریا بە پاڵەوانەتی کۆماری ئازەربایجان کۆتایی پێهات.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما لە پێنجەمین خۆلی کێبەرکیکانی سەربازی جامی دەریا ، کە بە بەشداری ڕووسیا ، کۆماری ئیسلامی ئێران ، کۆماری ئازەربایجان وقەزاقستان بۆ ماوەی دە ڕۆژ لە ئاوەکانی دەریای خەزەر بە میوانداری کۆماری ئازەربایجان بەڕێوە چوو، وڵاتی میواندار بە ٢١٢ خاڵ بووبە یەکەم، ڕووسیا بە ١٨٦ خاڵ بووبە دووهەم، قەزاخستان بە ١٤٢خاڵ بوو بە سێهەم وکۆماری ئیسلامی ئێران بە ١٣٦خاڵ بۆ بە چوارەم. کۆماری ئیسلامی ئێران لە م پێشبڕکییانەدا بە دوو کۆپاپۆڕی موشەک هاوێژی جەوشەن وپێکان بەشداری کردبوو.