ئاب 19, 2019 16:31 Asia/Tehran
  • بە بەدەس هێنانی پێنج میداڵیای ڕەنگامە؛ تیمی زوورانی فەرەنگی تازە لاوانی ئێران بوو بە جێگری پاڵەوانی جیهان

تیمی ئێران بە بەدەس هێنانی دوو میداڵیای زێڕ و سێ میداڵیای بڕۆنز بۆبە جێگری پاڵەوانەتی پێشبڕکیکانی زوورانی فەرەنگی تازەلاوانی جیهان لە ستۆنی .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، پێشبڕکیکانی زوورانی فەرەنگی تازەلاوانی پاڵەوانەتی جیهان ڕۆژەکانی ٢٥ هەتا ٢٧ی گەلاوێژ لە شاری تالین ستۆنی بەڕێوە چوو ولە کۆتایی دا تیمی ئێران بە دوو میداڵیای زێڕی محەممەد ناقوسی وعەلی ئەکبەر یوسیفی لە کێشەکانی ٧٧ و١٣٠کیلوگرام وسێ میداڵیای بڕۆنزی پویا دادمەرز ، شاهین بەداغی ومحەممەد ڕەزا ڕوستەمی لە کێشەکانی ٥٥ ، ٦٣ ٧٢کیلوگرام وەکوو جێگری پاڵەوان دەستی ڕاگەیشت . تیمەکانی ڕووسیا وتورکیا یش پلەی  یەکەم وسێهەمیان بەدەس هێنا .