ئاب 21, 2019 16:09 Asia/Tehran
  • مەلەی پاڵەوانەتی تازە لاوانی جیهان - بوداپیست: مەلەکەری ئێران لە ماددەی ٢٠٠ مێتری تێکەڵاو بوە گرەوبەری جیهان

مەتین سەهران لە دوهەمین ڕۆژ لە پێشبڕکیکانی پاڵەوانەتی مەلەکردنی تازە لاوانی جیهان ، ڕێکوردی مادەی ٢٠٠ مێتری تێکەڵاوی تاکەکەسیی جێ بەجێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، پێشبڕکیکانی مەلەی پاڵەوانەتی تازە لاوانی جیهان لە ڕۆژی ڕابردوو سێشەممە لە ساری بوداپیستی مەجارستان دەسپێکرا. ئەم پێشبڕکییانە بە بەشداری وئامادەبوونی سێ نوێنەری گەنجی مەلەی ئێران هەتا سێهەمی خەرمانان ،پێوشوێن دەگیر درێت. مەتین سەهران ، مێهرشاد ئافقری ومەتین بالسینی سێ مەلەکەری جەوانی نیردراو بۆ ئەم پێشبڕکییانەن. لە ڕۆژی دووهەمی ئەم پێشبڕکییانە ، مەتین سەهران ، مەلەکەری گەنجی ئەسفەهانی تیمی نیشتمانی لە مادەی ٢٠٠ مێتری تێکەڵاو دەستی کردە پێشبڕکیی. سەهران لە خۆلی بەرایی بە تۆمار کردنی کاتیی ٢:٠٩،٤٥ توانی  پلەی تەمەنی تازەلاوانی ئەم مادەیە جێ بەجێ بکات، وکۆتایی بدات بە کاری خۆی. ڕێکوردی ٢٠٠ مێتری تێکەڵاو پاش ئەمە  بە کاتیی ٢:١١،١٥ بەناوی سەهران تۆمار کرابوو.مەلەکەرانی گەنجی ئێرانیی لە رۆژی سێهەمی ئەم پێشبڕکییانەدا دەبێ لە مادەکانی پەنجا وهەشتسەد مێتری ئازاد لەگەڵ خەنیمەکانیان ململانێ بکەن .