ڤۆشووی پاڵەوانەتی ئاسیا -برونئی: بەدەس هێنانی خەڵاتێکی زێڕ وزیوی دیی بۆ ڤۆشووی ئێران
ڕۆژی سێهەم لە دوهەمین خۆلی پێشبڕکیکانی ڤۆشووی پاڵەوانەتی ئاسیا بە بەدەس هێنانی میداڵیایەکی زێڕ وزیوێک لەلایەن نوێنەرانی وڵاتەکەمان هاوڕێ بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر ، لە درێژەی دەهەمین خۆلی پێشبڕکیکانی ڤۆشووی پاڵەوانەتی ئاسیا کە لە برونئی دا خەریکی ئەنجام بوونە، ئەمرۆ چوارشەممە و لە پێشبڕکیکانی نۆرەی بەیانیدا شاهین بەنی تالیبی کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو توانی دوو میداڵێای بڕونز دەس بخات، لە فورمی " نن گوئەن" پلەی تەمەنی ١٢ هەتا ١٥ ساڵ بانتر لە هەموو خەنیمە کان ڕاوەستا ومیداڵیای زێری بەدەس هێنا. بەنی تالیبی بە ئیمتیازی ٩،٣٢ میداڵیای زێری دەس خست ، نوێنەری مالیزی بە ٩.٣١ بووبە دووهەم وتالوکار ئەندونیزیا بە ٩.٣٠ لە پلەی سێهەم ڕاوەستا. لە تالوی کچانیش نازەنین بازدار کە میداڵیای بڕۆنزی بەدەس هێنابوو، هەرلەم فورمەی " نن گوئەن" توانی ٩.٣١خاڵ دەس بخات ومیداڵیای زیو یش وەربگرێت. لەم بەشەدا نوێنەری چین تایپە بە ٩.٣٣ خاڵ میدالیای زێڕی بەدەس هێنا. تالوکاران\ی ئەندونیزی ، ڤێتنام وکۆریای باشووریش لە پلەکانی دوایی دان . بۆ تیمی ئێڕان هەتا ئێستاکە شاهین بەنی تالیبی ، سوهەیل موسەوی ویونیس شەهەرەکی سێ میداڵیای زێڕیان بەدەس هێناوە. نازەنین بازدار بوو بە خاوەنی میداڵیای زیوو وشاهین بەنی تالیبی دوومیداڵ، تیمی دوئلین ی کچان " داگری فاتیمە جزینی ومونیرە بەناهی" نازەنین بازدارو مونیرە پەناهیش پێنج میداڵیای بڕۆنزیان بەدەس هێناوە. پێشبڕکیکانی ڤۆشووی پاڵەوانەتی ئاسیا کە بە بەشداری ٤٠٠ ڤۆشووکار لە ٢١ وڵات ڕۆژی دوشەممە دەسپێکرا ، هەتا ڕۆژی هەینی یەکەمی خەرمانان درێژەی دەبێت.