ئاب 22, 2019 16:30 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی ململانێی گەرم و گوڕو سەرنج ڕاکێشی تامەزرۆیانی پاڵەوانەتی لە لیگی نۆزدەھەم دا

وەرزی تازەی تۆپی پێی ئێران بە بەرپاکردنی چوار کێبەرکێی دەست پێ دەکات و لە دەستپێکی یارییەکانیش دا پاڵەوانی سێ خولی ئەم دواییەی لیگی ھەڵکەوتە دەڕواتە مەیدانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، لیگی ھەڵکەوتەی نۆزدەھەم ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣١ی گەلاوێژ دەست پێ دەکات و لە دەستپێکی ئەم کێبەرکێیانەدا، پرسپۆلیس وەک پاڵەوانی سێ خولی ئەم دواییەی تۆپی پێی ئێران بۆ پارسی باشووری دەچێتە مەیدانەوە و ئا بەمجۆرە گێرەوکێشەی فیدراسیۆنی تۆپی پێ و ڕێکخراوەی لیگ لەگەڵ تیمەکانی لیگی ھەڵکەوتەو بەرپرسانی وەرزش لە سەر ڕەچاو کردنی پێوەرەکانی«AFC» سەبارەت بە ژمارە دانان بۆ کورسییەکان، فرۆشتنی بیتاقە لە ڕێگای ئینتێڕنێت، دانانی کامێرا و گەیتی ئلێکترۆنیکی لە وەرزشگاکاندا کۆتایی پێ دێت.

بە سەرنجدانی ھەر ئەم پێویستمەندییانە، بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی لێک بڕێک لە تیمەکان لە بەر ڕەچاو نەکردنی پێویستمەندییەکان، ناتوانن لە ماڵی میوانداری خەنیمەکانیاندا بن و ھەتا تۆکمە کرانی وەرزشگاکان دەبێ لە پارێزگایەکی دیکەدا بڕۆنە مەیدانەوە.

ھەڵبەت دیارە ڕێکخراوەی لیگ ھەروا چاوەڕوانی خۆسازدانی ھێندێک لە وەرزشگاکانەو لەم ئاراستەیەش دا چەند وەرزشگایەکی وەک ئازادی و ئیمام عەلی(ع)ی سیرجان  نەبێت ھیچ وەرزشگایەکی دیکە مۆڵەتی میوانداری کردنی بۆ د ەرنەچووەو ئەوانە یەگبین خەریکی خۆسازدانن ھەتا بەشکو لە دواچرکەدا لە شارەکەی خۆیاندا ببن بە میواندار.

لە ڕۆژی یەکەمی ئەم کێبەرکێیانەداو ئەگەر بێتوو ھەر ھەموو وەرزشگاکان ئامادە بکرێن، چوار کێبەرکێ لە تاران، ئەسفەھلن، مەسجید سولەیمان و سیرجان بەرپا دەکرێت. وا دیارە لە نێوان ئەو تیمانەی کە ئەمڕۆ دەچنە مەیدانەوە، دوو تیمی پرسپۆلیس و تەراکتۆر بە تەمای پاڵەوانەتین لەم وەرزەی ململانێکانی لیگی ھەڵکەووتەدا، مەگەر ئەوەی کە ڕووداوەکان بەدرێژایی بەڕێوەچوونی یارییەکان پێچەوانەکەی بسەلمێنن.