تشرینی یه‌که‌م 18, 2019 20:52 Asia/Tehran
  • کۆنگرەی جیهانی ئەربەعین

لەساڵوەگەڕی چلەی راپەڕینی هەتاهەتایی وبەردەوامی ئیمام حوسێن(ع) داین.

لە نووسراوە مێژووییەکاندا وەها باس کراوە کە چل ڕۆژ پاش ڕووداوی عاشوورا، کاروانی بەجێ ماوی ئەم خەباتە خوێنینە لەڕێگای گەڕانەوە بۆ مەدینە ، بە مەڵبەندی کەربەلادا گوزەریان کردولەوێ لایان دا. لەوەهاڕۆژێکدا ئیمام سەجاد(ع) هاوڕێ لەگەڵ پووری واته حەزرەتی زەینەب(س) وێڕای باقی داغدارانی کارەساتی عاشوورا، لەسەر گڵکۆی شەهیدانی کەربەلا، شینیان گێڕا .

وێنەیکی جوان لە کەربەلا

دەگێڕنەوە کە جابری کوڕی عەبدوڵڵای ئەنساریش یاروسەحابەی بەڕێزی ڕەسووڵی نازداری ئیسلام(د.خ) لەم ڕۆژەدا چۆتە زیارەتی گڵکۆی شەهیدانی کەربەلا و لەلای بنەماڵە و خێزانی ئیمام حوسێن(ع) تازیه داریی کردووە.لە چلەی شەهیدانی کەربەلا بیرەوەریی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە سەرلەنوێ زیندوو کرایەوە و تازیه داران ، مەرسیە و شێعری شین گێڕییان لەم بواره داخوێندۆتەوە.

لەم مەڵبەندە بوو کە شمشێرەکانی زۆردار بەسەر ئێمەدا داهاتنەوە. لێرە دابوو کە حسێنی کوڕی عەلی (ع) نەوەی پاکی پێغەمبەریان سەربڕی و گەرووی ساوای شیرەخۆرەیان بە تیری رق وقین هەڵدڕی . هەرلەم شوێنە دا بوو کە عەباسی کوڕی عەلی بۆ ئاوهێنان ڕۆیشت و ئیتر نەگەڕایەوە.ئەم کاروانە داغدارە سێ ڕۆژ لە کەربەلا مایەوە و لە پاش بەرپاکردنی تازیه داری و زیندوو کردنەوەی یادوناوی شەهیدانی کەربەلا بەرەو مەدینە گەڕانەوە.
ئیمام حوسێن(ع) بەشێوەیەکی بەبڕشتانە پرسی مەترسیی لادانی وەبیر دەھێنایەوە و وەکوو لادان لە ڕێبازی سەرەکیی ئیسلام باسی لێدەکرد.

بەڕێزیان لە وەسیەتێکدا کە لەکاتی بەجێ ھێڵانی مەککە نووسیی دوای شایەتی دان بۆ تاکانەیی خودا جەختی کردووە کە: «و انی ما خرجت عشراً‌و لا بطراً و لا ظالماً ولا مفسداً» واتە: با تووشی ھەڵە نەبن، با پڕوپاگەندەچیەکان نەیەن و باسی ئەوە بکەن کە گوایە حوسێنی کوڕی عەلیش وەک ئەوانەی وا لەملاو لەولا بۆ بەدەستەوە گرتنی دەستەڵات یاخی دەبن ھاتووەتە مەیدان و بەنیازی پێکدادانە، با بزانن کە جوڵانەوەکەی ئێمە لەوشێوەیە نیەو جیاوازە. «بل انما خرجت ارید الاصلاح فی امة جدی» چونکو ناوی ئەم کارەی ئێمە چاکسازییە.

بەینۆلحەرەمەین - کەربەلا

ئیمام حوسێن(ع) دەڵێ: دەمھەوێ چاکسازیی لە حکومەت دا بەدیی بێنم و ئەمەش بابەتێکە کە پێشتر و ھەتا ئەو کاتە ئەنجامی نەگرتووە«بل انما اردت الاصلاح،‌انما خرجت ارید الاصلاح فی امه جدی» واتە: ئەم کارە چاکسازییەو ئەم چاکسازییەش تەنیا بەھۆی ڕاپەڕین و ڕاوەستانەوە مسۆگەر دەبێت.

ڕەنگدانەوەی جیهانی کۆنگرەی ئەربەعین

ساڵوەگەڕی چلەی شەهید بوونی ئیمام حوسێن(ع) لە هەموو لایەکتان سەرەخۆشی دەکەین.

 

سەرپەیڤ