خۆبواردنی تەباتەبایی شەترەنجبازی ئێرانی لە کێبەرکێ کردن لەگەڵ نوێنەرەکەی ڕژێمی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i370469-خۆبواردنی_تەباتەبایی_شەترەنجبازی_ئێرانی_لە_کێبەرکێ_کردن_لەگەڵ_نوێنەرەکەی_ڕژێمی_زایونی
«سەیید موحەممەد ئەمین تەباتەبایی» نوێنەری ئێران لە کێبەرکێکانی شەترەنجی پاڵەوانەتیی لاوانی جیھان بە میواندارەتیی ھیند، ئامادە نەبوو لە گەڵ خەنیمێکی سەر بە ڕژێمی زایونی یاری بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 20, 2019 10:42 Asia/Tehran
  • خۆبواردنی تەباتەبایی شەترەنجبازی ئێرانی لە کێبەرکێ کردن لەگەڵ نوێنەرەکەی ڕژێمی زایونی

«سەیید موحەممەد ئەمین تەباتەبایی» نوێنەری ئێران لە کێبەرکێکانی شەترەنجی پاڵەوانەتیی لاوانی جیھان بە میواندارەتیی ھیند، ئامادە نەبوو لە گەڵ خەنیمێکی سەر بە ڕژێمی زایونی یاری بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«سەیید موحەممەد ئەمین تەباتەبایی» نوێنەری ئێران لە کێبەرکێکانی شەترەنجی پاڵەوانەتیی لاوانی جیھان کە لە وڵاتی ھیندوستان بەڕێوە دەچێت، لە پێنج خولی کێبەرکێکاندا سێ خاڵی تۆمار کرد بوو. بەرلەو «ئاریەن غوڵامی» لە خولی چوارەم دا ئامادە نەبوو لەگەڵ خەنیمە زایونییەکەی یاری بکات و وازی لە بەردەوام کردنی کێبەرکێکە ھێنا.

لە ئێستادا «مینا عەلی نەسەب» تەنیا نوێنەری ئێران خەریکی کێبەرکێیە لەگەڵ خەنیمەکەی خۆی دا. عەلی نەسەب بە دەستخستنی زیاتر لە ٤ خاڵ  لە سەرەوەی خشتەی ئەم خولەی کێبەرکێکانەوەیە.

کێبەرکێی پاڵەوانەتیی شەترەنجی لاوانی ژێر تەمەن بیست ساڵی جیھان لە ١١ خول دا ھەتا ٢٥ ئۆکتۆبەر لە وڵاتی ھیند بەردەوام دەبێت. لەم کێبەرکێیانەدا ١٨٩ یاریزانی کچ و کوڕ پێکەوە خەریکی  کێبەرکێ دەبن.