کانونی یه‌که‌م 21, 2019 16:55 Asia/Tehran
  • تایبەتە بەرنامەی شەوچلە لە کەناڵی ئاسمانی سەحەری کوردی

بەبۆنەی شەوی چلە، کەناڵی سەحەری کوردی لە کاتژمێر 21.30 بە کاتی تاران و کاتژمێر 21.00 بە کاتی هەولێر تایبەتە بەرنامەیەکی شاد و ڕەنگاڵە، بڵاو دەکاتەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی کەنالی سەحەری کوردی، ئەم تایبەتە بەرنامە چوار کاتژمێرییە ، بەشی جۆربەجور و سەرنج ڕاکێشی لەنێو لیستەکەی دا هەیە.

لەم بەرنامەیە دا دێکۆر بە تەواوی خۆماڵییە  و لەسەرگەڵاڵەکەی  خاتوو فائیزە مەحموودی ئەنجامدراوە و بەشێوەی دیوەخان دامەزراوە و هەوڵ دراوە هەموو خاڵەکان بۆ شەوی چلەی فولکوریک و خۆماڵی بەتەواوی ، بەڕێوە بچێت  . 

لەم تایبەتە بەرنامەیەی شەوی چلە،  شادی پاک زاد  و خاتوو حەنیفە لە دوو بەشی حیکایەت وتنەوە بەشداری دەکەن و چەند  گۆرانی بێژی کورد بەشێوەی ڕاستەوخۆ بەرنامەیان هەیە و هاوڕێ لەگەڵ نومایشێکی  شاد  و بەشداری تاقمی مۆسیقای کوردی و گرووپی هەڵپەرکێ ڕازاوە و دیلان ،شمشاڵی  میلادی شەمسەدینی وە تەپلی کوردی پژمانی ئەحمەدزادە، هاوڕێ لەگەڵ پیانۆی کاوە پیشداد، شادی و خۆشی دێنێتە نێو ماڵی  بنەماڵەکانی کورد زمان.

لەبەشێکی دیکەی ئەم تایبەتە بەرنامەیە، بەشی نومایشییە دەبینین  کە لەلایەن ئەیوب حەسەنی ، ژیلا ئێبراهیمی و لوقمان ئیرشادی بەڕێوە دەچێت . 

ئامادەکاری تایبەتە بەرنامەی شەوی چلە  مستەفا مەحمودییە و مەناف ئێران پەناە ونەشمیل نزامی ئەم بەرنامەیە  بە زمانی کوردی سورانی و کورمانجی بەڕێوە دەبەن. هۆنەرمەندانێک وەک عەبدوڵڵای نەسیری ،لۆقمان عادلنیا ، هێرشی ئازادی و ناسری کەریمی لەم بەرنامەیە دا بەشداری دەکەن .

بەڕێوەبەری بەرهەم هێنانی ئەم کارە بەئەستۆی رەسوول شەریفی بووە و بەڕێوەبەری کامێراش  کەمال ڕیزەییە هاوڕێ لەگەڵ پەیمان ئێکرامی ،داکیومینتیش مێهرداد ئەحمەد زادە.

جونگی  شادی  یەڵدایی شەوی یەکشەممە سییەمی سەرماوەز کاتژمێر 21.30  بە کاتی تاران  وە 21.00 بە کاتی هەولێر بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لە کەناڵی سەحەری کوردییەوە بڵاو دەبێتەوە.

 

سەرپەیڤ