کانونی یه‌که‌م 26, 2019 11:21 Asia/Tehran
  •  دیاردەی خۆرگرفت لە ئێران

خۆرگرفت پێنجی بەفرانبار لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان دەسپێدەبێت وئێران لە ناوچەی نێوە سێبەر دایە کە خۆربە گیراوی هەڵاتووە ودێمەنێکی جوان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵات بەدیاری دێنێ.

خۆرگیران پێنجشەممە پێنجی بەفرانباری ١٣٩٨ لە کاژێر ٢ و٢٩ بە کاتی جیهانی گرینویچ لە ڕۆژهەڵاتی نیمچە دوورگەی عەرەبستان دەسپێدەکرێت .

بە تێپەڕین لە وڵاتانی قەتەر، ئیمارات وعومان، دەچێتە ناو هێندەوە، باشووری نیمچە کێشووەری هێند وسریلانکا لە درێژەی خۆرگیرانەکە دان، پاشان ڕێگای کەرتی گیرانەکە دەچێتەناو وڵاتی مالیزیاوەو دڕێژخایەن ترین خۆرگیران بۆ ماوەی سێ دەقەو ٣٩ چرکە لەم وڵاتە ڕوو دەدات.

لە درێژەی ڕیگا، کەرتی گیران دەچێتە وڵاتانی ئەندونیزی ، فیلیپین و گوام ، لە کۆتایی دا کاژێر ٨وپێنج بە کاتی گرینویچ لە ئۆقیانوسی ئارام لە ئاستی زەوی دەچێتە دەر، وڵاتی ئێران لە ناوچەیەک لە نێوە سێبەردایە کە هەتاو بە شێوەی گیراو هەڵدیی ودێمەنێکی زۆر جوان لە ئاسۆی باشووری ڕۆژهەڵات بەرچاو دەکەوێت.

 

 

سەرپەیڤ