مەدالیای زێڕی خانمی کاراتەکای ئێرانی لە لیگی جیھانیی پاریس
کانونی دوھەم 27, 2020 07:52 Asia/Tehran
حەمیدە عەباسعەلی خانمە کاراتەکای ئێران بە سەرکەوتن لە بەرامبەر وەرزشکارێکی تورکیا لە فیناڵی لیگی جیھانیی کاراتەوانی پاریس مەدالیای زێڕی وەدەسھێنا .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، حەمیدە عەباسعەلی رۆژی یەکشەممە لە پێشبڕکێی کۆتایی کێشی سەرووی ٦٨ کیلۆی لیگی جیھانیی کاراتە وانی پاریس لە بەشی ژنان ، بە سەرکەوتن لە بەرامبەر مەلتم ھوکا ئوغڵو لە تورکیاوە ، مەدالیای زێڕی ئەم پێشبڕکێیانەی کردە مل .
حەمیدە عەباسعەلی بۆ گەیشتن بە پێشبڕکێی کۆتایی ، لە بەرامبەر چەند خەنیمێک لە دانمارک ، سلۆڤاکی ، فەڕەنسە و بولگاریا دا سەرکەوتبوو .
لیگی کاراتە وانی پاریس کە لە رۆژی ھەینی ٢٤ ی ژانیڤەریەوە بە ئامادەبوونی ٧٠٣ کاراتە کا لە ٩٢ وڵاتەوە لە پاریس دەسپببوو ، رۆژی یەکشەممە کۆتایی ھات .