لە ماتەمی خاتووی هەر دووعالەم حەزرەتی فاتیمەی زەهرا (س)
سبەینێ چوارشەم ٢٩ی مانگی ژانویەی بیست بیست ڕێکەوتی ٣ی جەمادی سانی ١٤٤١ی کۆچێ مانگی ساڵهاتی شەهیدکرانی حەزرەتی فاتیمەی زەهرا کچی مەزنی پێغەمبەری گەورەی ئیسلام حەزرەتی محمد (دخ) و خێزانی ئەمیری ئیمانداران عەلی کوری ئەبی تالیب ی ئیمامی یەکەمی شیعەکانە.
ژیانی خاتونی گه‌وره‌ی ئیسلام هه‌رچه‌ند له سه‌ردرمی لاوی‌دا گه‌یشته پاییزی ژیانی، هه‌ر له‌و ماوه کورته‌دا، وانه گه‌لێکی بۆ شوێنکه‌وتوانی خۆی به جێهێشت. یه‌کێک له‌و وانانه‌ی که له سه‌رانسه‌ری ژیانی پربه‌ره‌که‌تی فاتیمه‌ی مه‌رزیه (س) بەردەوام و بێ وچان بوو هه‌وڵ و تێکۆشانیان سه‌باره‌ت به ئایین بوو.
مه‌زلومییه‌ته‌که‌ی، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیانی سدیقه‌ی تاهیره‌دا هه‌بوو، به‌تایبه‌ت رووداوه‌کانی پاش کۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ری ئه‌کرم(ص)، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و مه‌زلومییه‌ته به‌رده‌وامانه‌ش به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌ک بوون و ئه‌ویش ئیمانداری و پایه‌درای له‌سه‌ر بنه‌مای ئایینی ره‌سه‌نه.
له دایک بوونی حه‌زره‌تی فاتیمه‌ی زه‌هرا(س) هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ته‌ریک که‌وتنه‌وه‌ی دایکی به‌ڕێزیان له لایه‌ن ژنانی قوره‌یشه‌وه.ژنانی قورەیش لەبەر زه‌ماوه‌ندی حه‌زره‌تی خه‌دیجه(س) و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(دخ) پەیوەندییان له‌گه‌ڵدا پچڕاند و ئاماده نه‌بوون له قۆناغه دژواره‌کانی منداڵبوونیدا یارمه‌تیی بده‌ن. به‌مجۆره زه‌هرای ئه‌تهه‌ر(س) له که‌ش وھەوایەکی لێورێژ له مه‌زلومییه‌تدا له دایک بوو.
به‌ڵام په‌یامی ئه‌و مه‌زلومییه‌ته جگه له به‌ره‌ڤانی له ئایینی خودا و پشتیوانیی له ره‌سوڵی نازدار شتێکی دیکه نه‌بوو.قۆناغی منداڵیی مه‌رزییه(س) هاوکات بوو له‌گه‌ڵ یه‌که‌م قۆناغی بانگەوازی ئایین له مه‌ککه. به‌شێک له پشکی قۆناغی منداڵیی فاتمه بینینی باوکی له کاتی ڕیساله‌ت و ئەرک بەجێ ھێنانی دژواری دا بوو که گەلێک جار بەهۆی به‌رده‌بارانەوە بریندار دەبوو. لوتکه‌ی ئه‌و سه‌ختی و دژواریانه له گه‌ماۆری سێ ساڵه‌ی شه‌عبی ئه‌بی تالب (ع) روویدا. هیوابڕاویه‌ک که به مردنی دایکی خۆشه‌ویستی، تاڵتر بوو.
ئه‌و خاتوونه به‌گوێرەی فەرموودەیەکی ئیمامی سادق(ع) پاش کۆچی دوایی بابی به‌ڕێزێشی، به‌رده‌وام چاوبه‌فرمێسک بوو و دوا به‌دوای یه‌ک، دڵیی له خۆ ده‌بۆوه‌وە و جه‌سته‌ی موباره‌کی لاوازتر ده‌بوو. به‌ڵام وه‌لی و حوجه‌تی ئیلاهی، سه‌رجه‌م ئه‌و خه‌م و مه‌ینه‌تانه‌ی به‌ره‌و ئاراسته‌ی ئیلاهی برد و هه‌موو ھەست و نەستی بۆ به هێز کردنی ئایینی خودا و پته‌و کردنی جێ وشوێنی وه‌سی و جێگری ره‌سولی خودا به‌خت کرد.
حه‌زره‌تی فاتیمه‌ی زه‌هرا(س) له کاتی کۆچی دوایی ره‌سولی خودا(ص) جارێک چوو بۆ مزگه‌وتی نه‌به‌وی و خوتبه‌ی خوێنده‌وه، خوتبه‌یه‌ک که گه‌وره‌یی و مه‌زنایه‌تی که‌لامه‌که‌ی ئه‌ستونه‌کانی مزگه‌وت و عه‌ڕشی ئیلاهیی هه‌ژاند.ده‌چنه کوێ له کاتێکدا کتێبی خودا به‌ره‌رووی ئێوه‌یه. کتێبێک که بابه‌ت و ناوه‌رۆکی ئاشکرا و ده‌ستوره‌کانی دره‌وشاوه و نیشانه‌کانیشی روون و دیارن.
حه‌زره‌تی فاتیمه(س) له ته‌واوی ژیانی خوێدا بانگەوازێکی دوو پات ده‌کرده‌وه. هاواری سه‌رنجدان به ئایینی خودا، ئه‌و شته‌ی که ویستی خودایه‌و فه‌رمانی پێداوه. هاواری وریا بوونی موسوڵمانان بۆوه‌ی رێگای ره‌سه‌نی ئایین ون نه‌که‌ن و ئه‌و ترس و دله‌ڕاوکێیانه له سه‌رده‌مێ پڕ له نەھامەتیی پاش پێغه‌مبه‌ری نازدار (ص) تا کاتی عوروجی مه‌له‌کوتی حه‌زره‌تی زه‌هرا(س) بوو به شێوازی هاواری راگه‌یاندنی مه‌زلومییه‌تی ئه‌میره‌لمۆئمنین عه‌لی(ع) و وه‌بیرهێناه‌وه‌ی مافه پێشێل کراوه‌که‌ی که نیشانه‌ی پێشێل کردنی ئاینی خودا بوو.
ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵڕۆژی شەهید بوونی حەزرەتی فاتمەی زەهرا(س) لە هەموو موسـڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان سەرەخۆشی دەکات.