پێشبڕکێی ڤۆشۆی خوێندکارانی جیهان هەڵوەشایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i379227-پێشبڕکێی_ڤۆشۆی_خوێندکارانی_جیهان_هەڵوەشایەوە
فدراسیۆنی جیهانی باسی هەڵوەشێندرانی پێشبرکێکانی پاڵەوانەتی خوێندکارانی جیهان لە چینی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 06, 2020 13:41 Asia/Tehran
  • پێشبڕکێی ڤۆشۆی خوێندکارانی جیهان هەڵوەشایەوە

فدراسیۆنی جیهانی باسی هەڵوەشێندرانی پێشبرکێکانی پاڵەوانەتی خوێندکارانی جیهان لە چینی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر و بە گێڕانەوە لە پێوەندی گشتیی فدراسیۆنی ڤۆشۆ، پێشبڕکێی ڤۆشۆی خوێندکارانی جیهان  2020  بڕیار بوو کۆتایی  پووشپەڕ بە میواندارەتیی چین بەڕێوەبچیت. بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، فدراسیۆنی جیهانی لەبەر پەرەسەندنی ڤایرووسی کرۆنا لە سەرانسەری جیهان ئەم پێشبڕکێیانەی  هەڵوەشاندەوە.

پەرەسەندنی ڤایرۆسی کرۆنا لە سەرانسەری جیهان بووەتە هۆی ئەوەی  پێشبڕکێکانی وەرزیشی  کیشوەری و جیهانی لقە جۆربەجۆرەکان، هەڵبوەشێنەوە.

فدراسیۆنی جیهانیی ڤۆشۆ بەروارێکی بۆ بەڕێوەچوونی ئەم پێشبرکێیانە ڕانەگەیاندووە.