سەیرۆکێک کە زۆرلەئێران دەچێ ، دۆزرایەوە
تاقمێک لە توێژەران بە لێکدانەوەی زانیاریی تەلەسکۆپی کپلەر کە سەیارەیەکیان بەدەر لە گەردوونی شەمسی دۆزیوەتەوە کە چەشن ودەماکەی زۆر لە زەوین دەچێ .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ناسا، تاقمێک لە توێژەرانی نێودەوڵەتی بە کەڵک وەرگرتن لە زانیاریی بەدەست هاتوو لە تەلەسکوپی گەردوونگەڕی گەپلەر ، سەیارەیەکیان بە دەر لە گەردوونی شەمسی و هاوچەشن و ئەندازە لەگەڵ زەوی، دۆزیوەتەوە.
ئەم سیارەیە لە مەودای ئەستێرەی خۆی دەگەڕێ کە ئەگەری ژیانەوە و بە واتایەکی تر ئاو لەوێ دا هەیە.
ئەم سەیارەیە Kepler-۱۶۴۹c ناوی لەسەر نراوە و توێژەران کاتی لێکدانەوەی زانیارییەکانی کۆنی کپلەر، دۆزیویانەتەوە.
تەلەسکوپی گەردونگەڕی کەپلەر ساڵی دووهەزارو هەژدەی زایینی کارەکەی کۆتایی پێهات.
ئەم سەیارەیە کە تازە دۆژراوەتەوە ۱.۰۶ جار لەزەوین گەورەترە. هەروەها ئاستی تیشکێک کە لە ئەستێرەکەی وەری دەگرێت سەتی حەفتا وپێنجی تیشکێکە کە لە خۆر دەگاتە زەوین.
بەواتایەکی دیکە دەمای ئەم سەیارە بەدەر لە گەردوون ، لەوانەیە وەک دەمای کۆرەیەکی خاکی بێت .