دەهەمین فستیڤاڵی سەرانسەریی بەیت و حەیران لە سەردەشت بەڕێوەدەچێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i379847-دەهەمین_فستیڤاڵی_سەرانسەریی_بەیت_و_حەیران_لە_سەردەشت_بەڕێوەدەچێ
سەرپەرشتی فەرمانگەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی سەردەشت گوتی : دەهەمین فستیڤاڵی سەرانسەریی بەیت و حەیران ئەمساڵ بە میوانداریی ئەم شارە بەڕێوە دەچێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 20, 2020 04:35 Asia/Tehran
  • دەهەمین فستیڤاڵی سەرانسەریی بەیت و حەیران لە سەردەشت بەڕێوەدەچێ

سەرپەرشتی فەرمانگەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی سەردەشت گوتی : دەهەمین فستیڤاڵی سەرانسەریی بەیت و حەیران ئەمساڵ بە میوانداریی ئەم شارە بەڕێوە دەچێ .

گوڵبەهار سوارە رۆژی یەکشەممە لە دیمانەیەکدا لە گەڵ ئیرنا گوتیشی لەبەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا تا ئێستا بە وردی کاتی بەڕێوەچوونی ئەم فستیڤاڵە دیاری نەکراوە .

نابراو وتیشی ئەوە بۆ دوو ساڵ دەچێ بە هۆی کەمبوونی بودجە ئەم فستیڤاڵە بەڕێوە نەچووە بەڵام بەرپرسان بەڵێنیان داوە هاوکاریی بکەن .

لە فستیڤاڵی بەیت و حەیراندا کە ساڵانی رابردووش لە سەردەشت بەڕێوە دەچوو ، مەقام ، بەیت ، لاوک و حەیران ، هۆرە و گۆرانی میللی پێشکەش دەکرێ و ژەنینی ئامێری  بە تاک وەکو ئامێرەکانی شمشاڵ ، توزەلە ، تومبەک ، باڵابان ، کەمانچە ، دیوان و.... یش بەشێک لە فستیڤاڵەکەن.