دەرھێنەری تۆم و جێری کۆچی دوایی کرد
نیسان 20, 2020 11:59 Asia/Tehran
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌کانی جیهان، ئه‌مڕۆ جین دایچ-ی ئه‌مریکی، ده‌رهێنه‌ری فیلمە کارتۆنیەکانی تۆم و جێری له شاری پراگ-ی چیک کۆچی دواییکردوه.
جین دایچ له‌ساڵی 1961 دا دوای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌فلام کارتۆنی تۆم و جێری خه‌ڵاتی ئۆسکاری وه‌رگرت، جگه له‌وه‌ش پێشتر کاری ده‌رهێنانی فیلمێکی به‌ناوی مۆنرۆ کردبو، له‌ساڵی 2003شدا خه‌ڵاتی "وینسۆر ماکای" له‌به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م کاره‌کانی بۆ وێنه‌ی جوڵاو وه‌رگرت.جین دایچ له‌ساڵی 1925 له ئه‌مریکا له‌دایک بوه، له‌ساڵی 1959 سه‌ردانی چیکی کرد و له‌گه‌ڵ زیدینکا ناجمانۆڤا هاوسه‌رگیری کرد و هه‌ر له‌و وڵاته‌ش مایه‌وه.