فێستیڤاڵی دەفلێدانی تاکە کەسی بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوە دەچێت
نیسان 25, 2020 06:41 Asia/Tehran
بنکەی رۆشنبیریی بەهمەن (فەرهەنگسەرای بەهمەن ) لە تاران ڕایگەیاند کە فێستیڤاڵی دەفلێدانی تاکە کەسی بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەدەچێت.
حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی تەکنەوازیی دەف لە دوو بەشی 13 بۆ 19 ساڵان و 20 ساڵان و زیاتر بەڕێوە دەچێت.
ئەم خولەی فێستیڤاڵی دەفلێدانی تاکە کەسی بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا و لەبەرچاوگرتنی ڕێوشوێنەکان لە پێناو پێشگرتن بە تەشەنەسەندنی ئەم ڤایرۆسە، بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوە دەچێت.