سلێمانى و هه‌ولێر یارییه‌کى گه‌وره ئه‌نجام ده‌ده‌ن
هه‌ردووک تیپى تۆپى پێى یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى و هه‌ولێر یارییه‌کى دۆستانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی پی ی‌و کەی میدیا، «ئه‌حمه‌د سالار» ، یاریزانى دیارى پێشووى شارى سلێمانى و ھەرێمی کوردستان که لە یارییه‌که‌دا بۆ هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى یاری ده‌کات، ڕایگەیاندووە کە ، یارییه‌که رۆژى هه‌ینى کاتژمێر ٩:٠٠ـى شه‌و له یاریگه‌ى سلێمانى به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئەم یاریزانەی شاری سلێمانی بۆڕوونکردنەوەی ئەم بابەتەی کە چلۆن لەھەل و مەرجی تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە نیازی ئەنجام دانی وەھا یارییەکن، ڕایگەیاندووە: لە ئێستادا باسی که‌مبوونه‌وه‌ى کاریگه‌رىی ڤایرۆسى کۆرۆنا دەکرێت و ھەر لە بەر ئەمەش بە ھەلمان زانیوە ھەتا یه‌که‌م چالاکى وه‌رزشى گه‌وره له ئاستی کوردستان ئەنجام بدەین.
«ئه‌حمه‌د سالار» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، به‌شى زۆرى یاریزانانى هه‌ردووک هه‌ڵبژارده‌که به‌رده‌وامن له یاری کردن له ئێستاداو ته‌نیا له هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى بۆ خۆم و ھەردووک یاریزان «شکار موحسین» و «پرسیار عه‌بدولره‌زاق» وازمان له یاری کردن هێناوه .