له هه‌رێمی کوردستاندا حەڤدەھەمین پاڵه‌وانیه‌تیی شه‌تره‌نج به‌ڕێوه دەچیت
ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی و لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد جەختی کردووە:پاڵه‌وانیه‌تییه‌که باوه‌ڕپێکراوه و له‌لایه‌ن یه‌کێتی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی و له ڕێی یه‌کێتی شه‌تره‌نجی عێراقییه‌وه چاودێری و سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی وشە، ڕۆژی سێشه‌ممە ١٩ی ئایار، «دیار حه‌مه‌ساڵح قادر» ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی و لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و سه‌رپه‌رشتی ناوبژیوانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌کان له یانه‌که ڕایگه‌یاند، حەڤدەھەمین پاڵه‌وانیه‌تیی شه‌تره‌نجی ڕاپیتی خانزاد له ڕۆژانی ٢٠ و ٢١ی ئایار که ده‌کاته ئەمڕۆ چوارشه‌ممە و سبەینێ پێنجشه‌ممە، ده‌ست به کاره‌کانی ده‌کات.
بە قسەی ناوبراو، پاڵه‌وانیه‌تییه‌که باوه‌ڕپێکراوه و له‌لایه‌ن یه‌کێتی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی (fide) و له ڕێی یه‌کێتی شه‌تره‌نجی عێراقییه‌وه چاودێری و سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت.
یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد کە ١٤ی ئاداری ساڵی ١٩٩٨ له هه‌رێمی کوردستان دامه‌زراوه، به‌شداری چه‌ندان پاڵه‌وانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و ئاسیا و ئه‌وروپا و عێراقی کردووه. ئەم یانەیە یه‌که‌ی کاڕگێری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌و له کوردستان زۆربه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌کانی شه‌تره‌نج له‌و یانه‌یه ئه‌نجام ده‌درێن.