«مانچێستەر یونایتێد» گرێبەستی «ئیگالۆ» درێژ دەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i381790-مانچێستەر_یونایتێد_گرێبەستی_ئیگالۆ_درێژ_دەکاتەوە
یانەی «مانچێستەر یونایتێد» لەگەڵ یانەی «شانگەهای گرینلاند شینخوا»ی چینی لە سەر درێژکردنەوەی گرێبەستی یاریزان «ئۆدیون ئیگالۆ»ی نێجیری رێککەوتن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 02, 2020 06:26 Asia/Tehran
  • «مانچێستەر یونایتێد» گرێبەستی «ئیگالۆ» درێژ دەکاتەوە

یانەی «مانچێستەر یونایتێد» لەگەڵ یانەی «شانگەهای گرینلاند شینخوا»ی چینی لە سەر درێژکردنەوەی گرێبەستی یاریزان «ئۆدیون ئیگالۆ»ی نێجیری رێککەوتن.

گرێبەستی ئەو یاریزانە، کە بەشێوەی خواستن بۆ یانەی «مانچستەر یونایتید » یاری دەکات و لەکۆتایی ئەم مانگە کۆتایی دەهات، ھەتا ساڵی ٢٠٢١ درێژکراوەتەوە.

ئەو یاریزانە تەمەنی ٣٠ ساڵەو لەیارییەکان ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، بۆیە یانەی «مانچێستەریونایتید» دەیەوێت لەیانەکەی بمێنێتەوە.

«ئیگالۆ» چوار گۆڵی بۆ یانەی «مانچێستەر یونایتید» کردووەو دەیەوێت لەیارییەکانی داهاتوو سوودی لێوەربگرێت.