یەکەم پێشبڕکێی وەرزشی لە سەردەمی کۆرۆنا لە بریتانیا بەڕێوەچوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i381809-یەکەم_پێشبڕکێی_وەرزشی_لە_سەردەمی_کۆرۆنا_لە_بریتانیا_بەڕێوەچوو
ئەمرۆ لە «نیوکاسڵ» یەکەمین پێشبڕکێی ئەسپسواری بەڕێوەچوو، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ناوەڕاستی مانگی سێ وە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هیچ پاڵەوانەوانێتیەکی وەرزشی ئەنجام نەدراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 02, 2020 10:33 Asia/Tehran
  • یەکەم پێشبڕکێی وەرزشی لە سەردەمی کۆرۆنا لە بریتانیا بەڕێوەچوو

ئەمرۆ لە «نیوکاسڵ» یەکەمین پێشبڕکێی ئەسپسواری بەڕێوەچوو، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ناوەڕاستی مانگی سێ وە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هیچ پاڵەوانەوانێتیەکی وەرزشی ئەنجام نەدراوە .

پێگەی «بی بی سی» بریتانی ڕایگەیاندووە کە ئەمرۆ لە پشت دەرگا داخراوەکان و بە بێ ئامادەبوونی هاندەران لە «نیوکاسڵ» یەکەم پێشبڕکێی وەرزشی بەڕێوەچوو،ئەمەش لە کاتێکدایە  کە لە 17 ی مانگی 3وە تا ئێستا هیچ چالاکیەکی ئەنجام نەدراوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکراکردوە کە ئەم پێشبڕکێیە لە چوار چێوەی ڕێنماییە تەندورستیەکان بەڕێوە چووە و مەودای پارێزراو لە نێوان بەشداربواندا هەبووە و لەگەڵ ئەوەشدا بە دەمامکەوە بەشداریی پێشبڕکێکەیان کردووە.

پێش ئەنجامدانی پێشبڕکێیەکەش پشکنینی پزیشکی بۆ تەواوی بەشداربووان ئەنجام دراوە و دوای کۆتایی هاتنی پێشبڕکێکەش جارێکی دیکە پشکنین بۆ پێشبڕکێ کاران کراوە.

بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تەواوی جیهاندا سێ پاڵەوانێتی گەورەی وەرزشی دواخران بۆ ساڵی داهاتو کە ئەوانیش ئۆڵۆمپادی تۆکیۆی 2020 بو لەگەڵ کوپای ئەمریکا و جامی نەتەوەکانی ئەوروپا.