ترشەمەنییەکان و زەیتون سودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i381837-ترشەمەنییەکان_و_زەیتون_سودێکی_زۆری_بۆ_تەندروستی_هەیە
توێژینەوەیەکی نوێ ئەو ئەنجامەی ڕاگەیاندووە خواردنی تێکەڵی پرتەقاڵ و زەیتون سودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 02, 2020 19:59 Asia/Tehran
  • ترشەمەنییەکان و زەیتون سودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە

توێژینەوەیەکی نوێ ئەو ئەنجامەی ڕاگەیاندووە خواردنی تێکەڵی پرتەقاڵ و زەیتون سودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە.

توێژەران دەڵێن: لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا، تێکەڵکردنی ترشەمەنی و زەیتون ئاستی کۆلیسترۆل دادەگرێت و هەلی هەوکردن لەجەستەی مرۆڤدا کەم دەکاتەوە.

توێژینەوەکە لە زانکۆی Cattolica San Antonio de Murcia ی وڵاتی ئیسپانیا بە بەشداری 96 خۆبەخشی تەندروستی ئەنجامدراوە.

خۆبەخشەکان بۆ ماوەی 8 هەفتە هەموو ڕۆژێک 500 گرام کەپسولی "Citroven" یان پێدرا، کە لە ترشەمەنی و لیمۆی هیندی و گیراوەی پرتەقاڵ و گەڵای زەیتون پێکهاتووە.

توێژەرەکان ئاشکرایانکرد، ئەو خۆبەخشانەی ئەو کەپسولەیان بەکارهێنا، بەشێوەیەکی بەرچاو فشاری خوێن و کۆلیسترۆلیان کەمبووەوەو شێوەیەکی هاوسەنگی وەرگرت.