یاریزانێکی گەنجی ڕۆما ماڵئاوایی لەژیان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i381865-یاریزانێکی_گەنجی_ڕۆما_ماڵئاوایی_لەژیان_کرد
یاریزانێکی بە ڕەگەز ئەفریقیی ئیتالیا لە تەمەنی بیست و یەک ساڵان دا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 03, 2020 10:43 Asia/Tehran
  • یاریزانێکی گەنجی ڕۆما ماڵئاوایی لەژیان کرد

یاریزانێکی بە ڕەگەز ئەفریقیی ئیتالیا لە تەمەنی بیست و یەک ساڵان دا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

جۆزێف بواستێ، یاریزانی کامیرۆنیی پێشووی یانەی رۆمای ئیتاڵیا لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا بە هۆی جەلتەی دڵەوە ماڵئاوایی لەژیان کرد..

هەژمارەی فەرمیی تویتەری یانەی رۆمای ئیتاڵیا وای بڵاو کردەوە ، یاریزانی کامیرۆنی پێشووی یانەکەیان لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ئەم یاریزانە کە پێشتر یاریی بۆ لاوانی یانە ئیتاڵیەکە کردووە پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات، هیچ کێشەیەکی نەبووەو بە شێوەیەکی ئاسایی راهێنانەکانی ئەنجام داوە.

بواستێ لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بە شێوەیەکی قاچاخ خۆی گەیاندە ئەوروپا و دوای ماوەیەک یاریی کردن بۆ لاوانی نانتی فەڕەنسا، دواتر گواسترایەوە لاوانی رۆما و بەم دواییەش پەیوەندی بە یانەیەکی بەلژیکی کرد بوو.