حوزه‌یران 05, 2020 17:13 Asia/Tehran
  • سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا: یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکان تەواو دەکەم

«سیڤرین»ی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، هەموان دڵنیا دەکاتەوە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکان تەواو دەکات.

هەموو یارییەکانی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا تەواو بووە و تەنها ٣ یاریی ماوە کە لە ئێستادا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا خولەکە راگیراوە و ھێشتا کاتێک بەفەرمی بۆ دەستپێکردنەوەی دیاریی نەکراوە.

لە نوێترین لێدوانیدا «سیڤرین» سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ڕایگەیاندووە:بە هەر شێوەیەک بێت خولی یانە پاڵەوانەکان تەواو دەکەین ، پێشبینی ئەوە دەکەین لە مانگی هەشتی داهاتوو کۆتایی بە خولەکە بێت، بەڵام بە بێ ئامادەبوونی هاندەر.

هەروەها باسی ئەوەش کراوە کە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا یاریی کۆتایی خولەکە لە شاری ئەستەمۆڵی تورکیا بەڕێوە دەبات و نایەوێت مافی میوانداریکردنی ئەو یارییە گەورەیە لەو وڵاتە بستێنێتەوە.

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خولە گەورەکانی ئەوروپا راگیراون و لە ئێستادا تەنها خولی ئەڵمانیا دەستیپێکردووەتەوە، تا ئێستا کاتێک بە فەرمی بۆ گەڕانەوەی خولی ئیتاڵیا و ئینگلیس و ئیسپانیا دیاری نەکراوەو خولی فەرەنساش هەڵوەشاوەتەوە.

سەرپەیڤ