حوزه‌یران 05, 2020 17:37 Asia/Tehran
  • راهێنەرى یانەى مانچستەرسیتى لە ھەوڵی ڕاکێشانی ئەستێرەیەکى یانەى بەرشەلۆنەیە

«پیپ گواردیۆلا»ى ئیسپانى وراهێنەرى یانەى «مانچستەرسیتى» ئارەزووى بە دەستهێنانى تواناکانى «سێرجى رۆبێرتۆ»ى ئیسپانى وئەستێرەى یانەى بەرشەلۆنە دەکات.

لەم بارەیەوە رۆژنامەى «مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ»ى کەتەلۆنى ئاماژەى بەوەکردووە کە یانەى «مانچستەرسیتى» و بە تایبەت «پیپ گواردیۆلا»ى ڕاهێنەرى یانەکە ئارەزوویەکى زۆرى بۆ دەستخستنى تواناکانى «سێرجى رۆبێرتۆ» هەیە لە گواستنەوەکانى هاوینى ئەمساڵدا.

ئەو ڕۆژنامەیە باس لەوەش دەکات کە «پیپ گواردیۆلا» پێی وایە کە «سێرجى رۆبێرتۆ» دەتوانێت وەکو یاریزانێکى ئیرتیکاز بیرۆکەکانى ئەو ڕاهێنەرە ئیسپانییە لە یاریگادا جێبەجێ بکات .

جێگەى ئاماژەیە کە «سێرجى ڕۆبێرتۆ» پەیوەندییەکى باشى لەگەڵ «گواردیۆلا»ی راهێنەرى یانەى مانچستەرسیتى دا هەیە .

سەرپەیڤ