حوزه‌یران 16, 2020 16:27 Asia/Tehran
  • «چیڵسێی» بە نیازی ڕاکێشانی ڕۆناڵدۆیە

«چیڵسێی» لە ھەوڵ دایە بە گوژمەیەکی ١٢٠ ملیۆن یۆرۆیی ببێ بە خاوەنی «کریستیانۆ رۆناڵدۆ»ی پرتوگالی‌.

یانەی ئینگلیزیی «چێلێسی» لەوەرزی گواستنەوەی هاوینەدا بە نیازی ساز کردنی ھەرایەکەو ئەویش کڕینی «کریستیانۆ رۆناڵدۆ»ی پرتوگالی‌ و یاریزانی یانەی «یۆڤانتۆس»ە.

یانەی «چیڵسێی» دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو «رۆناڵدۆ»و «یۆڤانتۆس» رازی بکات، ئەو یاریزانە پرتوگالییە بۆ خۆی ڕاکێشێت.

یانە ئینگلیزییەکە بۆ ئەو مەبەستە گرێبەستێکی ١٢٠ ملیۆن یۆرۆیی ئامادەکردووەو دەیەوێـت لەهاوینی داهاتوو بەجددی گفتوگۆی لەسەر بکات.

ئەوە بۆ دوو وەرز دەڕوات کە «رۆناڵدۆ» لەیانەی «ریاڵ مەدرید»ەوە رووی لەیانەی «یۆڤانتۆس» کردووە، کە لەیارییەکانی خولی ئیتالی ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات.

سەرپەیڤ