ته‌مووز 10, 2020 19:16 Asia/Tehran
  • داھێنانێک لە دەمامک دا بۆ کەسانی نابیساو یان کەم بیس

شارومەندێکی بریتانی بۆ یارمەتی دانی ڕەوتی بەرنگاربوونەوەی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا داھێنانێکی کردووە کە بۆ کەسانی نابیساویان کەم بیس بەکار دێت.

هاووڵاتییەکی بریتانی جۆرێک دەمامکی بۆ بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنا دروست کردووە کە تایبەتە بەوانەی وا نابیسان و یان گوێیان گرانەو کەم بیسن.

«کلیر کراس»ی شارومەندی بریتانی رایگەیاندووە: بەش بە حاڵی خۆم  بۆ ئەوەی ھەنگاوێکم لە ئاراستەی بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەڵگرتبێ چەشنێک دەمامکی  ڕوودیارم دروست کردوە کە نابیسایان یان ئەوانەی کەم دەبیستن دەتوانن سودی لێوەربگرن.

ئەم شارومەندە بریتانییە بۆ ناساندنی زیاتری داھێنانەکەی وتوویەتی: نابیسایان و یان ئەوانەی وا کەم بیسن دەتوانن لەڕێگەی جوڵانەوەی لێوەکانیانەوە لەیەکتری تێبگەن و بتوانن سودی لێوەربگرن.

«کلیر کراس»ی بریتانی ئەو کارەی خۆی وەک ھەوڵێکی مرۆڤ دۆستانە ناوبردووە.

سەرپەیڤ