ته‌مووز 22, 2020 16:55 Asia/Tehran
  • ھەوڵی زەیدان بۆ ڕاکێشانی یاریزانێکی ناوازە بەرەو یانەکەی

زەیدان داوای « کیلیان ئێمباپە» دەکات بۆ یانەکەی

یانه‌ى «پاریس سانجێرمان»ى فه‌ڕه‌نسى هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى «ڤینیسیۆس جۆنیۆر» ئه‌ستێره‌ى لاوى به‌رازیلى و یانه‌ى «ریاڵ مه‌درید»ى ئیسپانى ده‌دات و ئاماده‌یه‌ له‌به‌رانبه‌ردا ٧٠ ملیۆن یورۆ بدات.

ئەم یانەیە هه‌روه‌ها ئاماده‌یىشی نیشان داوه‌ «نه‌یمار داسیلڤا»ى ئه‌ستێره‌ش بخاته‌ گرێبه‌سته‌که‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ى "لێکیپ"ى فه‌ڕه‌نسى هه‌واڵه‌که‌ی بڵاوکردوه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌کردوه‌، «پاریس سانجێرمان» داواى «ڤینیسیۆس جۆنیۆر»ى ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵى کردوه‌ و ئاماده‌یه‌ بڕى ٧٠ ملیۆن یورۆ بداته‌ یانه‌ى «ریاڵ مه‌درید».

ڕوونیشیکردوه‌ته‌وه‌، یانه‌ پاریسییه‌که‌ ئاماده‌یى نیشانداوه‌ «نه‌یمار» ئه‌ستێره‌ى یانه‌که‌شى بخاته‌ گرێبه‌سته‌که‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى «جۆنیۆر» به‌ده‌ستبهێنێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە قسەی ئه‌و ڕۆژنامه‌ فه‌ڕه‌نسیە ، «زه‌ینه‌دین زێدان»ی راهێنه‌رى یانه‌ى ریاڵ بۆ خۆی ئه‌م ھەواڵەى ڕه‌تکردوه‌ته‌وه‌ و داواى کردوه‌ «کیلیان ئێمباپە»ی فه‌ڕه‌نسى بخرێته‌ گرێبه‌سته‌که‌وه‌ نه‌ک «نه‌یمار».

سەرپەیڤ