لێڤەرپوڵ سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر چێڵسی بەدەستهێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i384173-لێڤەرپوڵ_سەرکەوتنێکی_گەورەی_بەسەر_چێڵسی_بەدەستهێنا
لەچوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 37ی خولی یانەکانی ئینگلتەرا یانەی لێڤەرپوڵ لە یاریگای ئانفێڵد میوانداری یانەی چێڵسی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لێبردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 23, 2020 12:51 Asia/Tehran
  • لێڤەرپوڵ سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر چێڵسی بەدەستهێنا

لەچوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 37ی خولی یانەکانی ئینگلتەرا یانەی لێڤەرپوڵ لە یاریگای ئانفێڵد میوانداری یانەی چێڵسی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لێبردەوە.

گۆڵەکانی لێڤەرپوڵ "نابی کایتا، ئارنۆڵد، فیناڵیدۆم، فێرمینۆ و چامبەرلین" تۆماریان کرد، سێ گۆڵەکەی چێڵسیش "ئۆیلیڤیە جیرۆ و تامی ئەبراهام و پۆلیسیچ" تۆماریان کرد.

چێڵسی بەم شکستەی کۆی خاڵەکانی وەک خۆی ماییەوە و بە کۆکردنەوەی 63 خاڵ دابەزییە ڕیزبەندی چوارەمی خولەکە و کۆتا یاریی ئەو یانەیەش بەرامبەر یانەی وڵفرهامبتۆن دەبێت.