ته‌مووز 24, 2020 15:59 Asia/Tehran
  • ڕیاڵ بە ناچاری کوبۆ دەفرۆشێت

یانەی «ڕیاڵ مەدرید» ناچارە بە یەکجاری دەستبەرداری «تاکیفوسا کوبۆ »ی ژاپۆنی ببێت، ئەو لاوە بەهرەدارەی کە پێشتر لە بەرشەلۆنەی ڕکابەری ڕفاندبوو.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، بە گوێرەی یاساکانی تۆپی پێی ئەو وڵاتە، یانە شاهانەکە ناتوانێت لە سێ یاریزان زیاتر وەربگرێت لە دەرەوەی کیشوەری ئەرووپا لە کاتێکدا کە لە ئێستاشدا «ڤینیسیۆس جونیۆر»و «ڕۆدریگۆ» و «ئیدێر میلیتاو»ی هەیە.

ڕیاڵ هاۆینی ڕابردوو ئەو یاریزانە ژاپۆنیەکەی گواستەوە و ئەم وەرزە بە خواستن ناردیە دەرەوە بۆ ڕیزەکانی «مایۆرکا». دەنگۆی ئەوەش هەیە کە یەکێک لە یانەکانی «ڕیاڵ سۆسیداد» و «ڕیاڵ بیتیس» لەسەر هێڵن بۆ کڕینی ناوبراو.

سەرپەیڤ