ئەلۆمێکی گۆرانی کوردانی کورمانجیی خوڕاسانی ئێران بڵاوبووەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i384225-ئەلۆمێکی_گۆرانی_کوردانی_کورمانجیی_خوڕاسانی_ئێران_بڵاوبووەوە
ئەلبۆمی مۆسیقایی "هۆرک هۆرک" لە کۆمەڵە ئەلبۆمەکانی مۆسیقای ناوچەکانی ئێران بە دەنگی حسێن عەزیزپوور مامۆستای مۆسیقای باکووری خوراسان و ژەنینی تار لە لایەن سەعید تێهرانی زادە کەوتە بەر دەستی هۆگرانی مۆسیقا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 25, 2020 03:06 Asia/Tehran
  • ئەلۆمێکی گۆرانی کوردانی کورمانجیی خوڕاسانی ئێران بڵاوبووەوە

ئەلبۆمی مۆسیقایی "هۆرک هۆرک" لە کۆمەڵە ئەلبۆمەکانی مۆسیقای ناوچەکانی ئێران بە دەنگی حسێن عەزیزپوور مامۆستای مۆسیقای باکووری خوراسان و ژەنینی تار لە لایەن سەعید تێهرانی زادە کەوتە بەر دەستی هۆگرانی مۆسیقا.

 

ئەلبۆمی هۆرک هۆرک ناونیشانی نوێ ترین ئەلبۆمی بڵاوکراوە دامەزراوەی کەلتووری هونەری ماهوورە تایبەت بە مۆسیقای ناوچەکانی ئێران.

ئەم ئەلبۆمە، مۆسیقای باکووری خۆراسان لە ناوچەی قووچان بە زمانەکانی کۆرمانجی و فارسی لە خۆ گرتووە.

لەم بەرهەمەدا حسێن عەزیزپوور مامۆستای مۆسیقای باکووری خوراسان گۆرانی وتووە و ژەنینی تار لە لایەن سەعید تێهرانی زادە کراوە .