ته‌مووز 25, 2020 09:18 Asia/Tehran
  •  یانەی پێرسپۆلیسی تاران بوو بە پاڵەوانی لیگی نایابی ئێران

یانەی پێرسپۆلیسی تاران بۆ چوارەمین جار بە پاڵەوانەتیی لیگی نایابی تۆپی پێی ئێران گەیشت .

 

شەوی ھەینی لەسەر شەممە لە حەوتەی بیست و شەشەمی لیگی نایابی یانەکانی ئێران ، یانەی نەفتی مەسجد سلێمان لە ماڵی خۆیدا رووبەڕووی یانەی پێرسپۆلیسی تاران بووەوە  کە ئەم یاریە دوو بە یەک بە باڵادەستیی شاگردانی  یەحیا گوڵ محەمەدی کۆتایی ھات تا یانەی پێرسپۆلیسی تاران بە گەیشتن بە ئیمتیازی 62 و لە مەودای 4 حەوتە بۆ کۆتایی ئەم وەرزە ، پاڵەوانەتیی خۆی مسۆگەر بکات .
 

 

بەم جۆرە یانەی پێرسپۆلیسی تاران بۆ چوارەمین خولی بە دوای یەکدا بوو بە پاڵەوان و پۆکەری کرد تا ناوی لە مێژوودا تۆمار بکرێ .

 

سورپۆشانی پێتەخت تاکە یانەن کە توانیویانە چوار ناسناوی پاڵەوانەتیی بە دوای یەکدا بەدەست بێنن .

 

 

سەرپەیڤ