خولی نایاب هەڵوەشایەوەو نەورۆز بووە پاڵەوان
تهمووز 25, 2020 17:13 Asia/Tehran
ئەمڕۆ بەفەرمی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی تۆپی پێی نایابی کوردستان هەڵوەشایەوەو یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی بە پاڵەوان دانرا.
لە شاری هەولێر کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە لایەن هادی کەریم جێگری سەرۆکی یەکێتیەکەوە ئەنجامدراو بڕیاردرا خولەکە هەڵبوەشێتەوەو تەواو نەکرێت و یانەی نەورۆز بە پاڵەوان دابنرێت.
لە پلەی دووەم یانەی برایەتی شاری هەولێر هات و پیشمەرگەی هەولێریش لە پلەی سێیەم بوو.هیچ یانەیەکیش بۆ ریزی یانە پلە دووەکان دانابەزێت.
یانەی نەورۆز لە 15 یاریدا 26خاڵی کۆکردەوەو یەکەمجارە لە مێژوویدا دەبێتە پاڵەوان.