فیلمی ئەنیمەیشنی دەرھێنەری کوردی ئێرانی گەیشتە ئەمریکا
تهمووز 26, 2020 11:35 Asia/Tehran
فیلمی پژواک ئەمجارە دەرهێنەری کوردی ئێرانی گەیاندە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
بەرزان ڕۆستەمی دەرهێنەری ئەنیمەیشێنی پژواک بۆ جام کوردی ڕایگەیاند ئەم بەرهەمەی لە شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی The Global Impact لە وڵاتی ئەمریکا بەشدارە.
ئاماژەی بەوەش دا ئەم فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییە 28 بۆ 30ی ئەگێست لە ئەمریکا بەرێوەدەچێت.
شیاوی ئاماژەیە بەرزان ڕۆستەمی دەرهێنەری لاوی کورد پێشتریش بە فیلمی باڵانس چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی مسۆگەر کرد.
فیلمی "باڵانس" بەرهەمی ناوەندی پەرەپێدانی سینەمای دێکۆمێنتاری و ئەزمونیە و چیرۆکەکەی هەڵوەستە کردنە لە سەر بەسەرهاتی ئەو سەربازە لەخۆبردووانەی کە لە ساڵانی شەڕی نێوان ئێران و عێراقدا لە بەرانبەر هێرشی ڕژێمی بەعسی عێراقی بەرگرییان لە وڵات کرد بۆ ئەوەی منداڵان و نەوەی نوێ لە ئارامی و سەقامگیریدا بژین.