ته‌مووز 26, 2020 16:51 Asia/Tehran
  • زنیت بوو بە پاڵەوانی جامی یەکلاکەرەوە

یانەی زنیتی روسیا لە جامی یەکلاکەرەوەی روسیا پاڵەوانەتیی بەدەست ھێنا.

بەپێی راپۆرتی ئیسنا ، لە دوا یاریی جامی یەکلاکەرەوەی روسیا ، دوو یانەی تۆپی پێی زنیتی سەن پترزبورگ پاڵەوانی لگیی روسیا و خیمکی یانەی پۆلی یەکی تۆپێیی پێی ئەم وڵاتە کە تازە مۆڵەتی ئامادەبوون لە لیگی روسیای وەدەست ھێناوە رووبەڕووی یەک بوونەوە کە  ئەم  یاریە  بە  باڵادەستیی زنیتی سەن پترزبۆرگ کۆتاییھات . 

بەم جۆرە سەردار ئازموون ھێرشبەری ھەڵبژاردەی ئێران توانی لە گەڵ زنیت دەبڵ بکات و ھەردوو ناسناوی پاڵەوانەتیی روسیا و جامی یەکلاکەرەوە بۆ خۆی تۆمار بکات کە بە ناسناوی مستڕ گۆڵیی تۆکمە بوو .

 

سەرپەیڤ