ته‌مووز 28, 2020 16:00 Asia/Tehran
  • گەورە ڕاھێنی تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئافرەتانی ئێران: سێ ڕووداوی گرینگمان لە بەردەم دایە

گەورە ڕاھێنی تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئافرەتانی ئێران بوێڕای ئاماژە کردن بە لە بەردەم دا بوونی سێ ڕووداوی گرینگ، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، یاریزانانی لاو و بلیمەت بۆ ئوردوی تیپی نیشتیمانی بانگێشتن دەکڕێن.

«شەھناز یاری» وتووشیەتی: بڕیار وا بوو لە سێھەمی گەڵاوێژەوە ئوردوەکان وەڕێ بخرێن، کە ھەڵبەت بە سەرنجدانی ئەم دۆخەی ئێستا، بڕیار درا ھەتا ئوردووەکانی تیپی نیشتیمانیی فوتساڵ لە خەرمانانەوە دەستی پێ بکرێت و ئینجا ھاوکات تەواوی یاریزانە ھەڵبژاردەکان بانگێشتن دەکەین ھەتا بە ھەڵسەنگاندنێکی وردو ڕێک و پێک ئەوانەی ھەڵکەوتەترن بەرەو ئوردوی سەرەکی ڕایانکێشین.

گەورە ڕاھێنی تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئافرەتانی ئێران وتیشی: یەکەم ڕووداوی گرینگمان مونداڵی بەرازیلە کە ئەگەر ھەلمان بۆ بڕەخسێت تیپەکەمان بۆ بەشداری لەو کێبەرکێیەدا ئامادە دەکەین، پاشان لە کێبەرکێکانی نێوھۆڵی ئاسیا بە میواندارەتیی تایلەند لە گوڵانی ساڵی داھاتوو بەشداری دەکەین و ئینجا کێبەرکێب پاڵەوانەتیی ئاسیامان لە بەردەم دایە کە مانگی خەرمانان لە لە کوێت دا بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو پێشی داگرت کە، یاریزانانی لاو شان بە شانی یاریزانانی بەئەزمون لە ئوردوەکانی تیمی نیشتیمانیی فوتساڵ دا ئامادە دەبن و لە ژێر چاودێری دەبن ھەتا بتوتنین تیمێکی چالاک و لە سەر ھەست بۆ ئەو کێبەرکێیانە ڕەوانە بکەین.

سەرپەیڤ