ئەستێرەکەی پێشوی بەرازیل، پیرۆزبایی لە ئەستێرەی ئێستای پۆرتۆگال دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i384443-ئەستێرەکەی_پێشوی_بەرازیل_پیرۆزبایی_لە_ئەستێرەی_ئێستای_پۆرتۆگال_دەکات
پلەی بەرازیلی نامەیەک ئاڕاستەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات و بە بۆنەوەی بەدەستهێنانی جامی خولی یانەکانی ئیتاڵیا پیرۆزبایی لێ دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 30, 2020 09:46 Asia/Tehran
  • ئەستێرەکەی پێشوی بەرازیل، پیرۆزبایی لە ئەستێرەی ئێستای پۆرتۆگال دەکات

پلەی بەرازیلی نامەیەک ئاڕاستەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات و بە بۆنەوەی بەدەستهێنانی جامی خولی یانەکانی ئیتاڵیا پیرۆزبایی لێ دەکات.

ئەستێرەی پێشوی هەڵبژاردەی بەرازیل «پلە»، پیرۆزبای لە «کریستیانۆ رۆناڵدۆ»ی پورتوگالی دەکات بە بۆنەوەی بەدەستهێنانی جامی خولی یانەکانی ئیتاڵیا بۆ وەرزی 2019 بۆ 2020.

پلەی بەرازیلی لە ئینستاگرامی تایبەت بەخۆی نوسیویەتی:«کریستیانۆ» نمونەی وەرزشکاری سەردەمە، ئەو بەردەوام هەمو توانای خۆی تەرخان دەکات لە پێناو ئەوەی لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەڕاستی دڵخۆش دەبم بەوەی کە ئەو یاریزانە پێشکەشی دەکات.

ئەو ئەفسانە تەمەن 79 ساڵەیە، هاوشانی «کریستیانۆ» پیرۆزبایی لە «دۆگڵاس کۆستا» و «ئەلێکس ساندرۆ»و «دانێلۆی بەرازیل»یش کردوە بە بۆنەی بەدەستهێنانی ناسناوی خولی ئیتاڵیاوە.

پلە لە لێدوانێکی پێشتریدا لە بارەی «کریستیانۆ» وتوویەتی: رۆناڵدۆ باشترین هێرشبەرە لە جیهاندا و ئەو لە پێش مێسییەوەیە، ئەو هێرشبەرە ئەرژەنتینە نەیتوانیوە هاوشێوەی ڕۆناڵدۆ گۆڵکاربێت".