ته‌مووز 31, 2020 23:27 Asia/Tehran
  • قوتابیانی ئێران لە ئولەمپیادی جیھانیی شیمی، چوار میدالیایان بردەوە

چوار قوتابیی ئێرانی لە پەنجاودووھەمین ئولەمپیادی جیھانیی شیمی توانییان میدالیا ببەنەوە.

پەنجاودووھەمین ئولەمپیادی جیھانیی شیمی بە میواندارەتیی تورکیا ڕۆژی ٢٥ی ژولای ٢٠٢٠ بۆ ماوەی ڕۆژێک بەرپا کرا.

ئەم خولەی کێبەرکێی جیھانیی ئولەمپیادی شیمی لە بەر تەشەنای کۆرۆنا و بەرتەسکییەکانی بە شێوەی ئۆنلاین بەرپا کراو ٢٣٤ قوتابی لە ٦٠ وڵاتی جیھانەوە پێکەوە کەوتنە ململانێ کردن.

لەم خولەی کێبەرکێکەدا، «موحەممەد شەھابەددین دانشوەر» میدالیای زێڕ، موحەممەد ئاریان تەقوایی عەرەبی» میدالیای زیو، «ڕامین عاسم پوور» میدالیای زیو و «ئەمیر مەحبوبی» میدالیای برۆنزیان بردەوە.

زانیاری لە برەی چۆنیەتیی ڕیزبەندیی کێبەرکێکان و دیاری کرانی جێ و شوێنی وڵاتی ئێران لەم خولەی کێبەرکێکان حەوتەی داھاتوو ڕادەگەیەندرێت.

سەرپەیڤ