لە شاری دیواندەرە؛ وەرزشوانێکی کورد میدالیا زێڕەکەی پێشکەشی نەخۆشخانە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i384572-لە_شاری_دیواندەرە_وەرزشوانێکی_کورد_میدالیا_زێڕەکەی_پێشکەشی_نەخۆشخانە_کرد
شینا مورادیان پاڵەوانی تێکواندۆکاری تازەلاوی ئێران میدالیای زێڕی خۆی و ١٠ ملیۆن ڕیاڵ پارە بۆ کڕینی جیهازاتی پزیشکی پێشکەشی نەخۆشخانەی شاری دیواندەرە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 02, 2020 12:14 Asia/Tehran
  • لە شاری دیواندەرە؛ وەرزشوانێکی کورد میدالیا زێڕەکەی پێشکەشی نەخۆشخانە کرد

شینا مورادیان پاڵەوانی تێکواندۆکاری تازەلاوی ئێران میدالیای زێڕی خۆی و ١٠ ملیۆن ڕیاڵ پارە بۆ کڕینی جیهازاتی پزیشکی پێشکەشی نەخۆشخانەی شاری دیواندەرە کرد.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی دیواندەرە ڕۆژی یەکشەممە لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی دەسخۆشی  کردن لە هەوڵی خێرخوازانەی ئەو وەرزشوانە ڕایگەیاند: ئەو یارمەتییە بۆ کۆنترۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابینی پێداویستییەکانی بەشی تایبەتی نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی لەلایەن خاتوو شینا مورادیان پێشکەش کراوە.

شینا موردایان پاڵەوانی تێکواندۆی تازەلاوانیئێران  وتی: هەمووان ئەرکیان بۆ کۆنترۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا یارمەتیدەری کادیری دەرمانی بن.

ناوبراو گوتی د: میدالیای زێڕی خۆم کە هەفتەی پێش لە کێبڕکێیەک کە بە شێوەی ئانلاین بەڕێوە چوو، بەدەستم هێنابوو ئەمڕۆ بۆ یارمەتی بە کادیری دەرمانیی بەشی تایبەتی نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی لەگەڵ ١٠ ملیۆن ڕیاڵ پارە وەکوو کارێکی بچووک لە بەرانبەر گیان فیدایی فەرمانبەرانی ئەو بەشە پێشکەش دەکەم.