ئاب 05, 2020 16:41 Asia/Tehran
  • کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی باڵەی ئێران بە ناوی سەرداری شەھید«قاسم سولەیمانی» ڕازێندرایەوە

تەواوی کێبەرکێ نێوخۆییەکانی ساڵی ٩٩ی فیدراسیۆنی باڵەی ئێران بە ناوی سەرداری شەھید حاج «قاسم سولەیمانی»یەوە بەرپا دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فیدراسیۆنی باڵە ڕایگەیاند: شکۆمەندی و سەربەرزیی ئێرانی ئیسلامی، پێناوداری خەبات و بوێریی پیاوانێکی چاونەترس و بە جەربەزەی وەک سەرداری شەھید حاج «قاسم سولەیمانی»یە کە لە قوتابخانەی مرۆڤسازی ویلایەت، وانەی عەشق و لە خۆبردویی و خزمەت فێربوون، ئەو پیاوانەی کە بە دابڕانیان لە تەواوی تامەزرۆییەکان بە دەم بانگێشتنەکەی یارەوە ڕۆییشتن و لاپەڕە بە لاپەڕەی لێنووسی ھەستییان بە ناوو یادی خۆیانەوە ڕازاندەوە.

ھەر لە بەر ئەمەش فیدراسیۆنی باڵە تەواوی کێبەرکێکانی وڵلا و ھەڵبژاردەکانی ساڵی ١٣٩٩ی ژنان و پیاوان بە ناوی سەردالری شەھید«حاج قاسم سولەمیمانی»یەوە بەرپا دەکات.

 

سەرپەیڤ