ئاب 08, 2020 10:03 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتیی بۆ پێرسپۆلیس تەواو بوو

کەپتانی یانەی تۆپی پێی پێرسپۆلیس گوتی : جەژنی پاڵەوانەتیی بۆ ئێمە تەواو بوەوە چونکە کاری زۆر سەختمان لەبەردەمدا دەبێ .

سەید جەلال حسێنی لە بارەی ئەم پاڵەوانەتیە گوتی : ئەم پاڵەوانەتیە لە هاندەرانی پرێسپۆلیس پیرۆزبایی دەکەم . هاندەرانی ئێمە دەبێ خۆشحاڵ بن لەم پاڵەوانەتیە . بۆ ئێمە ئەم پاڵەوانەتیە زوو تەواو دەبێ چونکە کاری چەتوون و ئەستەممان لەبەر دەمدان .

وتیشی : کارێکی زۆر سەختمان لەپێشدایە . بەمحاڵەوە یاریزانی زۆر لێهاتوومان هەیە کە یانەکە دەبێ بتوانێ بیانپارێزێ .

سەرپەیڤ