ریاڵ مهدریدو یۆڤانتۆس بۆ ماڵه‌وه
ئاب 08, 2020 15:35 Asia/Tehran
له قۆناغی شانزه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، یانه‌ی ریال مه‌درید ماڵئاوایی کرد‌و مانچێسته‌ر سیتیش گه‌یشته قۆناغی داهاتوو .
مانچێسته‌ر سیتی له یاری گه‌ڕانه‌وه، میوانداری ریال مه‌دریدی کرد‌و یانه‌ی میواندار توانی ٢-١ یارییه‌که بباته‌وه .
به‌و ئه‌نجامه‌ش به کۆی هه‌ردوو یاری مانچێسته‌ر سیتی توانی ٤-٢ بگاته قۆناغی هه‌شته‌م .
له‌و قۆناغه‌ش مانسیتی به‌رامبه‌ر لیۆن ده‌وه‌ستێته‌وه که ئه‌میش له‌سه‌ر حسابی یۆڤانتۆس گه‌یشته قۆناغی داهاتوو .