ئاب 09, 2020 17:26 Asia/Tehran
  • ملیاردێرێکی ئەمریکی یانەی رۆمای کڕی

یانەی رۆمای ئیتالیا بەفەرمی رایگەیاند، کە ملیاردێری ئەمریکی «دان فریدکین» بەگرێبەستێک یانەکەی کڕیوە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکان یانەی رۆمای ئیتالیا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، گرێبەستەکەی نێوان یانەکەو ملیاردێرە ئەمریکییەکە «دان فریدکین»  بە بەهای ٥٩١ ملیۆن یۆرۆ واژووکراوەو یەکلاشکراوەتەوە.

هاوکات «جیمس بالوتا»ی سەرۆکی یانەکە رایگەیاندووە، گرێبەستەکەیان واژووکردووەو چەند رۆژی داهاتووش کارە یاساییەکانی گرێبەستەکە جێبەجێدەکرێت.

پێشتریش لەلایەن کۆمەڵێک وەبەرهێنەری ئەمریکی لەساڵی ٢٠١٢ یانەی رۆما کڕدرابوو، ئێستاش ئەو ملیاردێرە ئەمریکییە بۆ بەهێزکردن ‌و گەڕانەوە بۆ بردنەوەی پاڵەوانییەکان ئەو یانە ئیتالییەی کڕیوە.

سەرپەیڤ