ئاب 11, 2020 16:33 Asia/Tehran
  • «مێسی» ٥٠ جیازی ھەناسەدانی دەستکردی ڕەوانەی ئەرژەنتینی زێدەکەی کرد

«لیۆنێل مێسی» لە جەنگەی تەشەنای کۆرۆنادا لە ڕێگای دامەزراوە خێرمەندەکەیەوە ٥٠ جیازی ھەناسەدانی دەستکردی کڕی و ڕەوانەی وڵاتەکەی کرد.

گەرچی «لیۆنێل مێسی» ھاوڕێ لەگەڵ «بەرشەلۆنە» نوقمی ململانێی ھەڵبژاردەی پاڵەوانیەتییە، بەڵام بە تەفەڕنجەوە تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەرڕژەنتینی زێدەکەی دا پێ و شوێن دەگرێت.

ئەرژەنتین لە ئێستادا چرکەساتێکی قەیراناوی وەپشت سەر دەنێت و ژمارەی توشبووانی «کۆڤیدی_١٩» ھەڵکشاوەو زیاتر لە جاران ھەست بە دابینکرانی کەرەستەی پزیشکیی تیادا دەکرێت. ھەر لە بەر ئەمە واوەئەستێرەکەی تۆپی پێ لە ڕێگای دامەزراوە خێرومەندەکەی ناسراو بە «دامەزراوەی لیۆنێل مێسی» خەرجی کڕینی ٥٠ دەزگای ھەناسەدانی دەستکردی بۆ نەخۆشخانەکانی ئەرژەنتین دابین کردووە.

ئەمریکای باشووری لە ئێستادا بە شێوەیەکی سەخڵەت گیرۆدەی کۆرۆنایەو لە ئەرژەنتین دا ژێرەانی تەندروستی خەریکی لەبەریەک ھەڵوەشانەوەیە، واتە ھەر ئەو ڕووداوەی وا لە کۆتایی مارس دا لە ئەسپانیا قەوما.

سەرپەیڤ