ئاب 11, 2020 17:46 Asia/Tehran
  • بەیانی: سەرکەوتن بەسەر پێرس پۆلیس و پاشان پاڵەوانیەتی لە جامی وەلاناندا بابەتێکی مێژووییە

پێشەنگەکەی یانەی ئیستیقلالی ئێران وتی: سەرکەوتن بە سەر خەنیمی نەریتی لە قۆناغی پێش کۆتایی و پاشان مسۆگەر کردنی ناسناوی پاڵەوانەتی لە جامی وەلانان دا، شیرین و مێژووییە.

«شاڕوخی بەیانی» ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیتمنێری وەرزشیی ئیرنا وتی: تیپی ئیستیقلال نومایشێکی جوان و ناوازەی لە بەرامبەر تیپەکەی «سپاھان» پێشکەش کرد و بەوەی دەیویست گەییشت و چووە ڕیزی چوار تیپەکەی کۆتایی جامی وەلانان.

ناوبراو وتیشی: ئیستیقلال تاکتیکی باشی لە بەرامبەر «سپاھان» بکار دەھێنا و بە کەڵک وەرگرتن لە بەرگریکارەکانی ناوەڕاستی دەرفەتی یاریی ڕاستەوخۆی بە خەنیمەکەی نەدەدا.

پێشەنگەکەی ئیستیقلال وتیشی: فەرھادی مەجیدی لەو یارییەدا ئەوەی سەلماند کە دەتوانێ ڕاھێنەرێکی باش بێت بۆ تیپەکەی ئیستیقلال و دەبێ دەرفەتی بدرێتێ ھەتا بتوانێ تیپێکی ھێزمەند پێک بھێنێت.

بەیانی وتیشی:  تیپی ئیستیقلال لە قۆناغی پێش کۆتایی ڕدەبێ بۆ پێرس پۆلیس بچێتە مەیدانەوەو دیارە ئەمەش ئەوپەڕی شاگەشکەیە لە یاریی تۆپی پێی ئێراندا. دیارە سەرکەوتن بە سەر خەنیمی نەریتی لە قۆناغی پێش کۆتایی و گەییشتن بە فیناڵ و پاشان پاڵەوانەتی لە جامی وەلانان شیرین و مێژوویی دەبێت.

ناوبراو وتیشی  تیپەکەی ئیستیقلال چەنسی ئەوەی ھەیە کە شکست بە پێرس پۆلیس بھێنێ و دیارە ئەگەر وەک یاریەکانی ئەم دواییە خۆی چڕ کاتەوە بەو ئامنجە گرینگەی دەگات.

سەرپەیڤ