حەماس: کەرتی ڕۆژاوا لەمپەرێکی بتەوە بەرامبەر بە زایۆنییەکان
بەرپرسی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی ڕۆژاوا ڕایگەیاند، کەرتی ڕۆژاوا هەرگیز تەسلیم نابێت و وەک لەمپەرێکی بتەو بەرامبەر بە پلانەکانی دوژمن دەمێنێتەوە.
زاهر جەبارین، بەرپرسی بزووتنەوەی حەماس لقی کەرتی ڕۆژاوا ، وتی: هەڵکوتانە سەر خەڵکی فەلەستین، توندوتیژی و دڕندەیی شارۆچکەنشینانی زایۆنی، سیاسەتی ئاوارەکردنی فەلەستینییەکان، فراوانکردنی هەوڵەکان بۆ بە جوولەکەکردنی ناوچە فەلەستینییەکان و وێرانکردنی ماڵی خەڵک، ئەمانە هەموو ڕووداوگەلێکی بەیەکەوە گرێدراون کە بەشێکن لە سیاسەتی سیستماتیکی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە سەپاندنی واقیعێکی زۆرەملێی دیکە بەسەر گەلی فەلەستین و تێکشکاندنی ئیرادەیان. ئەوەی ئەمڕۆ لە کەرتی ڕۆژاوا ڕوو دەدات، شەڕێکی ئاشکرایە کە هەم خەڵک و هەم خاکەکەمان دەکاتە ئامانج، بەڵام کەرتی ڕۆژاوای کۆڵنەدەر وەک دڕکێک چەقیوەتە چاوی داگیرکەران و وەک بەربەستێکی گەورە لەبەردەم پلانەکانیاندا دەمێنێتەوە. بەرپرسی لقی کەرتی ڕۆژاوای حەماس لە ڕوونکردنەوەی بارودۆخی قەیرانی و جەنگیی کەرتی ڕۆژاوا، کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنیی بە شەڕێکی تەواو لە دژی بوونی فەلەستین وەسف کرد. ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا بە ئاماژە بە غەززە و بە پێداگری لەسەر ئەو پەیوەندییە هەرگیز نەپچڕاوەی نێوان غەززە، کەرتی ڕۆژاوا و قودس ڕایگەیاند کە خۆڕاگری سەرەڕای هەموو قوربانیدان و تیرۆرکرانی فەرماندەکانی، تگا ئازادییەکی تەواو بەدەست نەهێنێت، ئۆقرە ناگرێت. زاهیر جەبارین پێیشیداگرت کە گوردانەکانی قەسام و وتەبێژە سەربازییەکەی، ئەبو عوبەیدە، وەک ڕەمزی خۆڕاگری، بە ڕاگەیاندنی شەهیدبوونی ژماڕک لە فەرماندە ئازا و دلێرەکانی لە ڕۆژانی ئەمدواییەدا، جەختیان کردووە لەسەر ئیرادەی بتەوی ئەم بزووتنەوەیە بۆ درێژەپێدانی ڕێگا دژوارەکەی کە تژییە لە قوربانیدان و ئازایەتی تا سەرکەوتنی یەکجاری.