کانونی دوھەم 04, 2026 21:03 Asia/Tehran
  • پچڕانی کارەبای بەرلین؛ هەزاران ماڵ لە سەرما و سۆڵەدا بێ کارەبان

پچڕانی کارەبای بەرلین لە ئاستێکی بەربڵاودا، دەیان هەزار کەسی لە سەرما و سۆڵەیەکی تاقەتپڕووکێندا تووشی دۆخێکی خراپدا کردووە.

پچڕانی کارەبا لە بەشێکی بەرفراوانی باشووری ڕۆژاوای پایتەختی ئەڵمانیا کە لە بەرەبەیانی شەممەوە دەستیپێبووە، ٤٥ هەزار ماڵ و دوو هەزار و ٢٠٠ موشتەری و هاوبەشی بازرگانی، بە  نەخۆشخانە و ماڵی بەساڵاچووانەوە  لە سەرمای تاقەتپڕووکێندا بە بێ کارەبا، تەلەفۆن و سیستەمی گەرمکەرەوە هێشتۆتەوە. ئەم پچڕانی کارەبایە لەکاتێژدا ڕوویداوە کە بەرلین بەرەوڕووی سەرما و سۆڵەیەکی یەکجار توندی زستانی بۆتەوە و زۆرێک لە ماڵەکان لەبەر نەبوونی کارەبا، سیستەمەکانی گەرمکەرەوەیان پەکی کەوتووە و لە سەرما و سۆڵە و تاریکیدا ماونەتەوە.

سەرپەیڤ