ئاب 12, 2020 13:32 Asia/Tehran
  • «چێڵسی» و «بەرشەلۆنە» لەسەر گواستنەوەی یاریزانێکی «ئەیاکس» خەریکی ململانێن

یانەکانی «چێڵسی»ی لەندەن و «بەرشەلۆنە»ی کەتەلۆنی لەسەر گواستنەوەی «نیکۆلاس تالیافیگۆ»ی ئەرژەنتینی و بەرگریکاری یانەی «ئەیاکس»ی ئەمستەردامی هۆڵند لە ململانێدان.

ڕۆژنامەی سکای سپۆرتی بەڕیتانی لە هەواڵێکی تایبەتدا باسی ئەوەی کردووە کە، یانەی «چێڵسی» بۆ وەرزی داهاتوو چاوی لە تواناکانی «نیکۆلاس تالیافیگۆ»ی ئەرژەنتینیە و دەیەوێت باڵی چەپی بەرگریی یانەکەی پێ بەهێز بکات، بەتایبەتی کە هیچ کام لە «ئاڵۆنسۆ» و «ئیمرسۆن» نەیانتوانیوە متمانەی «لامپارد»ی ڕاهێنەر بە تەواوی بەدەستبهێن.

لە بەشێکی دیکەی هەواڵەکەدا سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە، ئەو ھەوڵەی «چێڵسی» بە ئەنجام گەییشتنی ھێندەش ئاسان نییە چونکە یانەی «بەرشەلۆنە»ش پلانی گواستنەوەی «تالیافیگۆ»ی هەیە، چونکو وادیارە  «جونیۆر فێربۆ» نەیتوانیوە بەوجۆرەی کە پێویستە خۆی بسەلمێنێت و یانە کەتەلۆنییەکە دەیەوێت دەستبەرداری ببێت.

«تالیافیگۆ»ی ٢٧ ساڵ هاوینی ٢٠٢٢ گرێبەستەکەی لەگەل یانەی «ئەیاکس» تەواو دەبێت و دوور نییە ئەگەر گرێبەستێکی گونجاوی پێشکەش بکرێت واز لە یانەکەی بھێنێت.

سەرپەیڤ