کاردانه‌وه‌ی ڕاھێنەرەکەی «ئەتڵەنتا» پاش شکسته‌که‌ی به‌رامبه‌ر «پاریس سانجێرمان»
«گاسپیرینی» ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌تڵه‌نتا جه‌ختی لەوە کردوەتەوە که هه‌ست به بێ هیوایی ده‌که‌ین لە پاش شکست ھێنانمان به‌رامبه‌ر یانه‌ی «پاریس سانجێرمان» چونکه به ته‌واوی نزیک بووین له سه‌رکه‌وتن .
له پاش شکسته‌کەیان به‌رامبه‌ر «پاریس سانجێرمان» له خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا «گاسپیرینی» ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌نتا ڕایگەیاندووە: به داخه‌وه هانده‌رانمان چاوه‌ڕێی گێڕانی ئاهه‌نگ بوون ، به‌ڵام تۆمارکردنی ئه‌و دوو گۆڵه له خوله‌که‌کانی کۆتاییدا ئاهه‌نگه‌که‌ی لێ تێک داین.
«گاسپیرینی» وتیشی: زۆر نزیک بوین له تۆمارکردنی سه‌رکه‌وتن ، بەڵام لە ئێستادا هه‌ست به بێ هیوای ده‌که‌ین .
له کۆتایی شدا «گاسپیرینی» جەختی کرد: وه‌رزێکی نمونه‌ییمان پێشکه‌ش کرد‌و به‌رامبه‌ر یه‌کێک له باشترین یانه‌کان ئاستێکی به‌رزمان نواند و سوپاسی ته‌واوی یاریزانه‌کانم ده‌که‌م که به ته‌واوی به ئه‌رکی خۆیان هه‌ستان له نێو یاریگادا .