ئاب 16, 2020 12:07 Asia/Tehran
  • بایسکڵ سوارانی کورد

بایسکڵ سوارە قوروەییەکان ڕێگای ٨٦٠ کیلۆمەتری " سەراو تا خەزەر" بە ئامانجی ڕاگەیاندنی یەکێتی و دۆستایەتی لەگەڵ جیهان بۆ بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا لە پاڵ جەخت لەسەر پاراستنی ئاو، مایەی ژیان، دەبڕن.

 

 لێژنەی بایسکڵ سواریی شاری قوروە لە درێژەی هەوڵی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری بایسکل سواریی یەک هەفتەیی لە سەراوی قوروەوە تا دەریای خەزەری داوە.

لە هەمان پێوەندیدا بەرپرسی لێژنەی باسیکڵ سواری قوروە بە وتنی ئەوەی کە بەرنامەی بڕینی ئەو ڕێگایە لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ ی گەلاوێژەوە دەست پێدەکات، وتی: ئەو پێوانە بە ئامانجی یەکێتی و راگەیاندنی دۆستایەتی لەگەل جیهان بۆ بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا بە بڕینی ڕێگای ٨٦٠ کیلۆمەتری ئەنجام دەبێت.

بڕینی ڕێگای سەراو تا خەزەر لەلایەن جەلال ئەکبەری، شەهرام غەفاری، ئەکبەر مەخدوومی لە ڕێگای شارەکانی قوروە، هەمەدان، ئاوج، تاکستان، قەزوێن، ڕوودبار، ڕەشت، بەندەر ئەنزەلی ئەنجام دەبێت.

لەو هەوڵە وەرزشییەدا گۆزەیەک ئاوی سەراوی قوروە وەکوو هێمای ژیان پێشکەشی ئاوی دەریای خەزەر دەکرێت.

سەرپەیڤ